Accessibility links

یه‌كێتی ئه‌وروپا هێزی زیاتری ده‌وێت له‌ لوبناندا بڵاوبـبنه‌وه‌


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا یه‌كه‌م هێزی ئاشـتی پارێزی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بگاته‌ لوبنان.
وڵاتی فینله‌ندا ئێـسـتا ڕێبه‌رایه‌تی خولی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات.

دوابه‌دوای وتووێـژكردنی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ لـێـپـرسـراوانی ئه‌ڵمانی له‌ به‌رلین گوته‌بێـژی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ میانه‌ی گوته‌كانی بۆ په‌یامنێـران گوتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌وشـه‌كه‌ مه‌ترسـیداره‌ و مه‌سه‌له‌ی كاتیش له‌م سـاته‌دا گرنـگه‌، هه‌ر بۆیه‌ داوای كرد تا ڕۆژی هه‌ینی ئاماده‌یی به‌شـداریكردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی نێو یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ناردنی هێزه‌كانی ئاشـتی پارێزی خۆیان بۆ لوبنان به‌ده‌ست بگات.

هه‌ندێـك له‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ناڕه‌زایی خۆیان بۆ ناردنی سوپای زه‌مینی بۆ لوبنان ده‌ربڕیوه‌ و ده‌ڵێن تا ئه‌و كاته‌ی یاسا و بنه‌ماكانی به‌شـداریكردنی ئه‌و هێزانه‌ و توانای به‌رگری كردن له‌ خۆیان یه‌كلا نه‌كرێـته‌وه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ نایانه‌وێت به‌شـداری بكه‌ن.

بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕی یه‌ك مانگه‌ی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵا داوای زیادكردنی ژماره‌ی ئاشـتی پارێزانی هێزه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی له‌ لوبنان كردووه‌ و ده‌یه‌وێت ئه‌و هێزانه‌ ژماره‌یان بگاته‌ 15 هه‌زار سه‌رباز.

له‌ پـێـشـهاته‌یه‌كی تردا، بۆ یه‌كه‌م جاره‌ سه‌رۆكی له‌شـكری ئیسرائیلی به‌ ڕاشـكاوی دان به‌ كه‌م و كورتـیـیه‌كانی جه‌نـگه‌كه‌یان له‌ دژی حزبوڵـڵا بهێنێت.

له‌ نامه‌یه‌كیدا بۆ فه‌رمانده‌ی له‌شـكری ئیسرائیلی ژه‌نه‌ڕاڵ دان هاڵوتز له‌ كه‌م و كورتیـیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كێشه‌ی لۆجستی و به‌ڕێوه‌بردنی كرده‌ له‌شـكریـیه‌كه‌ و هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌یی خسـته‌ ڕوو.

XS
SM
MD
LG