ڕزگاربووه کورده‌کانی هێرشه کیمیاوییه‌که‌ی عێراق، ڕۆژی چوارشه‌ممه و له میانه‌ی دوایترین دانیشتنی دادگایی کردنی سه‌دام حوسه‌ینی ڕێبه‌ری ڕوخاوی عێراقی گه‌واهییاندا.
سه‌دام و شه‌ش له ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی تاوانبار کراون به‌وه‌ی له شاڵاو‌ه له‌شکرییه‌که‌ی نێوانی ساڵی 1987-1988 ی ئه‌نفال ڕۆڵیان بینیوه. به پێی لێکۆڵه‌ره‌وانی داد، ئه‌و شاڵاو‌ه بووه هۆی کوشتنی 180 هه‌زار کورد.
گه‌واهیده‌ره‌کان ده‌رباره‌ی نه‌مانی خێزانه‌کانیان به گازی ژه‌هراوی ئاخافتن. دایکێک
ڕوونی کرده‌وه که‌وا چۆن خۆیی و منداڵه‌کانی به‌هۆی ئه‌و گازه ژه‌هراوییه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک کوێربوون و ناچار بوون په‌نا بۆ ئه‌شکه‌وته‌کانی ناوچه‌که به‌رن. ئه‌و دایکه گوتی ئه‌و زۆر ترساوه کاتێک دوای ئه‌وه‌ی توانای بینینی بۆ گه‌ڕایه‌وه و چاوی به منداڵه‌کانی که‌وت و بینی به‌هۆی کیمیاوییه‌که‌وه گیانیان ڕه‌ش بووه.
گه‌واهیده‌رێکی دیکه گوتی ئه‌و دوای هێرشه‌که براکه‌یی و برازاکه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و بینیویه‌تی که‌وا باوه‌شیان به یه‌کترییدا کردووه.
جێی باسه، دانیشتنی ڕۆژی چوارشه‌ممه دادگا تاوه‌کو 11 ی سه‌پته‌مبه‌ر دواخراوه.
تیمی پارێزه‌رانی سه‌دامیش ده‌ڵێن ئامانجی ئه‌و شاڵاو‌ه نه‌هێشتنی گه‌رێلا کورده جودابیره‌کان بووه که له کاتی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران پشتیوانیان له ئێرانن کردووه.
تاوه‌کو ئێستاش، سه‌دام چاوه‌ڕێی حوکمی دادگا ده‌کات له‌سه‌ر گه‌ڕی یه‌که‌می دادگایی کردنه‌که‌ی که تایبه‌ت بوو به کوشتنی نزیکه‌ی 150 شیعه‌ی گوندی دوجێل له ساڵی 1982 دا. پێشبینی ده‌کرێت، ئه‌و حوکمه‌ی دادگا له ناوه‌ڕاستی مانگی ئۆکتۆبه‌ردا ده‌ربچێت. ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌دامیش تاوانبار کرا ئه‌وا حوکمی مردنی به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێنرێت.