Accessibility links

ئه‌مریكا فیزه‌ به‌ سه‌رۆكی پـێشــووی ئێران ده‌دات


كاربه‌ده‌سـتانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌رایـیه‌تیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش قایل بووه‌ به‌ دانی فیزه‌ به‌ محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆكی پـێـشـووی ئێران تا له‌ مانگی داهاتوودا سه‌ردانی واشـنتۆن بكات.

كۆمه‌ڵه‌یه‌ك كه‌ داكۆكی له‌ تێـگه‌یشـتنی نێوان كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كان ده‌كات به‌ڕێز خاته‌می بانـگهێشت كردووه‌ تا له‌ كاثه‌درائـیه‌ نیشـتمانی واشـنتۆن گوتارێـك پـێـشـكه‌ش بكات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت داوای فیزه‌یان له‌ به‌ڕێز خاته‌مییه‌وه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، وه‌ كاری تیادا ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر محه‌مه‌د خاته‌می ئه‌م سه‌ردانه‌ بكات ئه‌وا ده‌بێـته‌ پایه‌به‌رزترین ئێرانی كه‌ سه‌ردانی واشـنتۆن بكات له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1979 شـۆڕشی ئیسلامی ئێران به‌رپاكرا و كۆنتڕۆڵی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ تاران كرا، وه‌ بووه‌ مایه‌ی بڕینی په‌یوه‌ندیـیه‌ دیبلۆماتیـیه‌كان له‌گه‌ڵ ئێراندا.

محه‌مه‌د خاته‌می كه‌سێـكی ئاینی لا‌یه‌نگری چاكسازیـیه‌ و له‌ سـاڵی 1997 تا 2005 سه‌رۆكی ئێران بووه‌.

ئه‌م سه‌ردانه‌ له‌ كاتێـكدا دێت كه‌ ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG