ئێران به فه‌رمی وه‌ڵامی خۆی به زلهێزه‌كانی جیهان داوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌و ده‌سته پـێـشـنیاره‌ی كه ئامانج لێی ڕه‌وینه‌وه‌ی مه‌ترســیـیه‌كانه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی تاران.
عه‌لی لاریجانی گه‌وره وتووێـژكه‌ری ئێرانی ئه‌و وه‌ڵامه نووسـراوه‌ی داوه‌ته‌وه ده‌ستی باڵـیۆزه‌كانی پـێـنج وڵاته ئه‌ندامه هه‌میـشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا.
هێـشـتا ورده‌كاری نوێ له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێران بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ده‌ڵێن ئاماده‌ن له‌سه‌ر كێشـه ناوه‌كیـیه‌كه دانوسـتاندنی جدی بكه‌ن.
پـێـشـتر زلهێزه‌كانی جیهان پـێـشـنیاری چه‌ند یارمه‌تیدانێـكی ئێرانیان كرد له به‌رامبه‌ر كۆتایی هێنان به به‌رنامه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی.
ڕێبه‌ری باڵای ئێرانی ئایه‌توڵـڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی وڵاته‌كه‌ی له كاره ناوه‌كیـیه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و له ژێر فشـاریشـدا چۆك دانادات.
هه‌ر ڕۆژی سـێـشه‌ممه باڵـیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جۆن بۆڵـتن گوتی ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران له‌سه‌ر پـیتاندنكردنی یۆرانیۆم سـوور بێت، ئه‌وا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پاڵ به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه ده‌نێت بۆ سه‌پاندنی سزای ئابوری به‌سه‌ر ئێران‌دا.