ئێران به نیازه ڕۆژی سـێشه‌ممه به فه‌رمی وه‌ڵامی خۆی بداته‌وه له‌سه‌ر پـێـشـنیاره هانده‌ریـیه‌كانی ڕۆژئاوا كه بۆ ڕاگرتنی كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆمی وڵاته‌كه‌یه‌تی.
ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵـڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی هه‌رچه‌نده هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه به‌ڵام ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له كاره ناوه‌كیـیه‌كانی.
ئایه‌توڵـڵا خامه‌نه‌یی گوتیشی ئێران بڕیاره‌كه‌ی به له‌سه‌رخۆیی و به‌هێزانه داوه، وه به درێژایی ڕێـگاش له وزه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ئێران به پلان دانان بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی تاوانبار ده‌كه‌ن، وه ئێرانیش ئه‌و تومه‌ته ڕه‌تـده‌كاته‌وه.
شایانی باسه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 31 ی مانگی هه‌شتی وه‌ك دوا مۆڵه‌تی بۆ ئێران داناوه هه‌تا كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت، وه یان ئه‌وه‌تا ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بـێـته‌وه.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و ئومێد ده‌خوازێت ئه‌نجومه‌نه‌كه به خێرایی هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت.
هاوكات، پـشـكنێره ناوه‌كیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان ده‌ڵێن هه‌فته‌ی ڕابوردوو و له میانه‌ی پـشـكنینێـكی ئاسایی دا، ئێران ڕێـگه‌ی لێ گرتوون بچنه به‌شـێـكی كارگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی ناوه‌كی.