گه‌ڕی دووه‌می دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین له‌سه‌ر تاوانه‌كانی جینۆساید و هه‌ڵمه‌ته‌كانی دژ به كورده‌كان له نزیكه‌ی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا, ده‌ستی پێكرد.
ڕێبه‌ری پێشووی عێراقیش ڕۆژی دووشه‌ممه ئاماده‌ی دادگا بوو، به‌ڵام ڕازی نه‌بوو به‌وه‌ی ناوی خۆی بڵێت یاخود خۆی به گوناهبار یان به بێ تاوان له قه‌ڵه‌م بدات. سه‌رۆكی دادوه‌ران عه‌بدوڵا عه‌لی العهلوش له جێگای سه‌دام وه‌ڵامی دایه‌وه و به بێ گوناهی دانا.
سه‌دام و شه‌ش له ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی تاوانبار كراون به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان به هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفاله‌وه هه‌بووه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له‌شكری ئه‌مریكی له دژی 100 هه‌زار كورد له نێوان ساڵه‌كانی 1987 و 1988 دا ئه‌نجامی دا.
سه‌رۆكی لێكۆڵه‌ڕه‌وانی داد، جه‌عفه‌ر ئه‌لموسه‌وی به دادگاكه‌ی گوت كه‌وا خه‌ڵكانی پیر و په‌ككه‌وته و ژنان و منداڵان به كۆمه‌ڵ بۆ به‌ندیخانه‌كان ده‌نێران " نه‌ك به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوانیان ئه‌نجامدابوو، به‌ڵكو ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورد بوون."
ڕزگاربوانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال ده‌ڵێن هه‌ندێ له ناوچه كوردییه‌كانی باكوری عێراقی له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌دا وێرانكران و ده‌شڵێن چه‌كی كیمیاوی له‌و ناوچانه‌دا به‌كارهێنراوه و به هه‌زاره‌ها كوردی لاویش دیارنه‌ماون و چاره‌نوسیان نه‌زانراوه.
ئامۆزای سه‌دامیش، عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید به‌هۆی به‌شداری له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، دادگایی كرا. ئه‌م ئامۆزایه‌ی سه‌دام كه به " عه‌لی كیمیاوی" ناسراوه تاوانبار كراوه به‌وه‌ی فه‌رمانیداوه به هێرش كردنه سه‌ر كورده‌كان به چه‌كی گازی كیمیاوی.
هاوكاتیش، سه‌دام چاوه‌ڕێی حوكمی دادگا ده‌كات بۆ گه‌ڕی یه‌كه‌می دادگایی كردنه‌كه‌ی كه له ساڵی ڕابردوودا ده‌ستی پێكرد. له‌وانه‌شه، سه‌دام ڕووبه‌ڕووی حوكمی مردن ببێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو به تاوانباری كوشتنی نزیكه‌ی 150 كه‌س له دانیشتوانی گوندی دوجه‌یل دابنرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوایا له هه‌وڵێكدا بۆ كوشتنی سه‌دام حوسه‌ین به‌شدارییان كردووه. پێشبینی ده‌كرێت، ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا له ناوه‌ڕاستی مانگی ئۆكتۆبه‌ر واتا 16 ی مانگی 10 ده‌ربچێت.