ماوه‌یه‌كه شه‌ڕی تیره‌یی له عێراق په‌ره ده‌سـێـنێـت، وه به پـێی ئاماره فه‌رمیـیه‌كان مانـگ له دوای مانـگ قوربانیـیه‌كان له‌و وڵاته ڕوو له زیاد بوونه.
ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و شه‌ڕه په‌ره‌ی سه‌ند و فراوانتر بوو چ جۆره كارتێـكردنێـكی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت؟ ئایا به‌رنامه و بۆچوونی هێزه سـیاسیـیه‌كانی كورد ده‌بێت چی بێت؟ هاوڵاتیـیانی هه‌رێمی كوردسـتان به شـێوه‌یه‌كی گشتی چـۆن ده‌ڕوانـنه دۆخه‌كه؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نـگی ئه‌مریكا هومه‌ر شـێـخموس مێـزگردێـكی بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه سـازكردووه:
سه‌ڵاحی موهته‌دی، ڕووناكـبیر و سـیاسه‌تمه‌داری كوردستانی.
دكتۆر ڕه‌فیق سـابر، مێـژووناس و سه‌رۆكی سه‌نته‌ری كوردۆلۆجی له كوردسـتانی عێراق.
ده‌توانن گوێـبیـسـتی ده‌قی مێـزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 24 خوله‌كه.