Accessibility links

سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت جێهێشتنی عێراق له‌‌م كاته‌ی ئێستادا "هه‌ڵه‌یه‌"


سه‌رۆك بوش ئه‌و بانگه‌وازانه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه‌ كه‌ داوای كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیه‌كان له عێراق ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت له‌م ساته‌دا " هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌."

سه‌رۆك بوش ڕۆژی دووشه‌ممه ‌له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی جێهێشتنی ووڵاته‌كه له‌م كاته‌دا په‌یامێكی هه‌ڵه‌ به‌ ریفۆرمخوازه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌یه‌نێت و سوود به‌ ئێران و توندڕه‌وه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.

به‌ڕێز بوش له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی پابه‌نده‌ به‌ پاراستنی ئاسایش له عێراقدا و به‌هێز كردنی ده‌سه‌ڵاتی حوكمه‌ته‌كه‌یی و گوتی شكست هێنان له عێراق هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات.

سه‌رۆك بوش و فه‌رمانده‌ له‌شكرییه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام له‌ ڕێكخستنی تاكتیكه‌كانیان بۆ ڕێگه‌ گرتن له هێرشه‌كانی تیرۆرستان و كۆتایی هێنان به‌ توندی تیژی نێو گروپه ‌نه‌ژادییه‌كان.

هه‌ندێ له یاسادانه‌رانی ئه‌مریكیش داوایان له سه‌رۆك كردووه‌ كاتی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیه‌كان له عێراق دیاری بكات.

له به‌غداش، كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌وا یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانیان به‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لاڕێ له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا گیانی له ده‌ستداوه‌.

XS
SM
MD
LG