فرقه‌ی چواری له‌شـكری عێراقی به‌رپـرسـیارێـتی ئه‌ركی ئاسایشی له به‌شی زۆری ناوچه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و پارێزگاكانی دیكه‌ی باكوری به‌غدا گرتۆته ده‌ست. كه شـاره‌كانی تكریت و كه‌ركوك و سامه‌ڕا له‌خۆ ده‌گرێت. له مانگی حه‌وتی ڕابوردوودا هێزه‌كانی عێراقی به‌رپـرسـیارێـتی ئاسایشیان له پارێزگای موثه‌نای باشوریش گرته ده‌ست.
له به‌یانـنامه‌یه‌كی هاوبه‌شـدا زاڵمای خه‌لیلزاد باڵیۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ژه‌نه‌ڕاڵی له‌شـكری ئه‌مریكی جۆرج كه‌یسی گوتیان" ئه‌م دانه‌وه ده‌سـته‌ی ئه‌ركی پاراسـتنی ئاسایش له هێزی هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ هێزی ئاسایشی عێراقی نیشـانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی بوونه‌ته خاوه‌ن توانایه‌كی گه‌وره‌تر له شه‌ڕدا" هه‌ردووكیان گوتیان كه ئه‌مه نمونه‌یه‌كی ئه‌و پلانه‌یه كه دانراوه له نیوه‌ی ڕێـگادا بۆ ئه‌وه‌ی" هه‌موو هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی هه‌موو شه‌ڕه‌كانی دامه‌زراندنی ئاسایش به‌ڕێوه‌به‌رن."
باڵیۆز خه‌لیلزاد و ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی به‌رده‌وامی پـشـتیوانی هێزی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایان دووپات كرده‌وه له ده‌مێـكدا حكومه‌تی عێراقی " هه‌وڵی دابینـكردنی ئاشتی و سه‌ركه‌وتنی هه‌موو عێراقیـیه‌كان ده‌ده‌ن."
سه‌ره‌ڕای زیادبوونی توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ری و هێرشـی یاخیبووان له عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراق ده‌ڵێت " تا كۆتایی ئه‌مسـاڵ هێزی عێراقی ئاسایشی هه‌موو پارێـزگاكانی عێراق ده‌گرنه‌وه ده‌ست."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونی هێزی عێراقی
ئێمه هێزی خۆمان له عێراق كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه" :
" دوژمنانی عێراقێـكی ئازاد هه‌موو شـتێـك كه پـێـیان بكرێت ده‌یكه‌ن بۆ ڕاگرتنی ئه‌و پـرۆسه‌یه، ئه‌وه ده‌بێت هه‌ندێ زانیاریمان له‌سه‌ر دوژمنانی عێراقێـكی ئازاد بداتێ. كێ نایه‌وێت خواستی خه‌ڵـكی عێراق ڕابگه‌یه‌نرێت؟ كێ نایه‌وێت حكومه‌ت بتوانێت پـێداویستیـیهكانی عێراقـیـیه‌كان به‌جێ بهێنێت؟ ئه‌وانه‌ن كه ژیانی بێ تاوانان له ناو ده‌به‌ن یان ئه‌وانه‌ن كه بیرۆكه‌ی ئازادیـیان نیـیه و هیچ ڕهوایـیهكیان نیـیه و هیچ ڕێـزێـكیان نیـیه بۆ مافی مرۆڤ و سه‌ربه‌رزی مرۆڤ."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هێزی هاوپه‌یمانان به ڕێـبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا " به‌رده‌وام ده‌بن له ڕاهێـنانی عێراقـیـیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن یارمه‌تی حكومه‌تی یه‌كگرتوو بده‌ن ئاشـتی مسـۆگه‌ر بكات."
ئه‌م گوتاره بیروڕای حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.