سه‌رۆكی ستونه له‌شكرییه‌كانی ئێران ده‌ڵێت پێویسته ووڵاته‌كه‌ی ئاماده‌بێت بۆ ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ریان له لایه‌ن دوژمنی " شێتی" ئێرانه‌وه.
میدیای ڕه‌سمی ئێرانی گوتویه‌تی عه‌تائوڵا ساڵحی له میانه‌ی مانۆرێكی سه‌ربازی هێزی ئاسمانی به‌رگری ئێران ئه‌م تێبینیانه‌ی دا. هه‌روه‌ها گوتی دوژمنی ئێران به‌هۆی تواناكانی حیزب الله ی لوبنانه‌وه، شێت بوون. به‌ڵام له قسه‌كانیدا ئاشكرا نه‌بوو كه ئایا مه‌به‌ستی ئیسرائیله یان ئه‌مریكا و یاخود هه‌ردوكیان.
پێشتریش سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد گوتی تاران مافی خۆیه‌تی ووزه‌ی ناوه‌كی هه‌بێت، هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت رێگه له ئێرانیه‌كان بگرێت له ووڵاته‌كه‌یاندا دروستی بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئێرانی له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێك‌دا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی گاردییانی به‌ریتانی‌دا، ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای گوناهبار كرد به هاندان بۆ ده‌رچوونی بڕیارێكی ن.ی كه تیایدا داوا له تاران بكات چالاكیه ناوه‌كیه‌كانی ڕابگرێت و گوتی ئه‌و هه‌وڵه شكست ده‌هێنێت.
ئێرانیش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یۆرانیۆم بپیتێنێت به مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی ووزه‌ی كاربا له له ده‌زگای ناوه‌كیه‌وه.
ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و چه‌ند ووڵاتێكی دیكه ده‌ڵێن تاران به شێوه‌یه‌كی نهێنی چه‌كی ناوه‌كی دروست ده‌كات.