سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئاسایشی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر سه‌قامگیركردنی دیموكراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ستاوه.
سه‌رۆك له میانه‌ی ووتاری هه‌فتانه‌ی ڕادیۆیی ڕۆژی شه‌ممه‌دا باسی له پێكدادانه‌كانی لوبنان كرد و گوتی به‌شێكه له خه‌بات و تێكۆشانی به‌رفراوانی نێوان ئازادی و تیرۆر. هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و تێكۆشانه‌ی له لوبنان و عێراق به‌دی ده‌كه‌ین، شتێكی به ڕێكه‌وت نیه و خه‌ڵكه‌كانی هه‌ردوو شوێنه‌كه خه‌بات بۆ بونیاتنانی كۆمه‌ڵگای ئازاد ده‌كه‌ن.
به‌رێز بوش گوتیشی تیرۆرستان و لایه‌نگرانیان دركیان كردووه به‌وه‌ی ئه‌م ووڵاتانه خاڵی زۆر گرنگن و بهڵێنیدا به‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن بۆ پشتگیری كردن له دیموكراسیه ساواكانی سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌ڵام له وه‌ڵامی دیموكراته‌كاندا، كۆنگرسمان جۆو سێستاك گوتی سیاسه‌تی ئێستای عێراق بریتیه له‌وه‌ی هانی په‌روه‌رده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیانه بدرێت واتا عێراقیه‌كان پشت به خۆیان به‌ستن و كاروباری خۆیان به‌ڕێوه به‌رن. به‌ڕێز سێستاك بانگه‌شه‌ی دابه‌ش كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكی كرد تاوه‌كو ئاسایشی سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی باشتر بپارێزرێت.