له به‌غدا به شـێوه‌یه‌كی كاتی هاتووچۆی ئۆتۆمبیل قه‌ده‌غه كراوه له كاتێـكدا كه
هه‌زاره‌ها كه‌س له شـیعه‌كان بۆ مه‌راسیمی یادی كۆچی دوایی ئیمامی موسای كازم له هه‌شت چه‌رخ له‌مه‌وبه‌ره‌وه كۆبوونه‌ته‌وه.
حكومه‌تی عێراقی شه‌وی هه‌ینی ده‌سـتی به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ كرد وه‌ك به‌شـێـك له جێبه‌جێـكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئاسایش بۆ پاراسـتنی گیانی حاجیـیه شـیعه‌كان. ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه‌ش هه‌تاوه‌كو 6 ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
شـاره‌زایان ده‌ڵێن به سه‌ده‌ها هه‌زار له حاجیـیه شـیعه‌كان ده‌گه‌نه به‌غدا و له‌وانه‌یه پاراسـتنی ئه‌م ڕێوڕه‌سـمه ئاینیـیه كارێـكی ئاسته‌م بێت.
پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت له دره‌نـگ كاتێـكی ڕۆژی هه‌ینی له ناوچه‌ی عه‌دلی شـاری به‌غدا 7 شیعه به ده‌ستـڕێـژی گولله كه له ئۆتۆمبیلێـكه‌وه لێـیان كراوه كوژراون.
له سـاڵی ڕابوردووش و له هه‌مان ڕێوڕه‌سمی ئاینیدا نزیـكه‌ی هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌سـتدا، كاتێـك له نێو خه‌ڵـكه‌كه‌دا له‌سه‌ر پـردی ئه‌ئیمه پـرۆپاگه‌نده‌یه‌ك بڵاوبۆوه كه خۆكژێـك هه‌یه و به‌هۆی پاڵه‌په‌سـتۆی خه‌ڵـكه‌كه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌وتنه ژێر پـێوه و به‌شـێـكی دیواری پـرده‌كه‌ش ڕوخا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش كه‌وتنه ناو ئاوی ڕوباری دیجله‌وه.
شـایانی باسه ئه‌م مه‌راسـیمه ئایـنیـیه له كاتێـكدا به‌ڕێوه ده‌چـێت كه هێزه عێراقی و ئه‌مریكیـیه‌كان ڕێـوشـوێـنی ئاسایشی توندیان له پایته‌ختی عێراق گرتۆته به‌ر به مه‌به‌سـتی كه‌مـكردنه‌وه‌ی توندوتیژی تیره‌یی كه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێـده‌كرێت شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵـبـگیرسـێـنێت.