كاربه‌ده‌سـتانی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه سه‌ربازه‌كانی ئیسرائیل ناسر ئه‌لشـاعر جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌سـتینیـیان ده‌سـتگیر كرد.
دوو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی فه‌له‌سـتینی سه‌ر به حه‌ماس ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه سه‌ربازه‌كانی ئیسرائیل هێرشـێـكیان كردۆته سه‌ر ماڵی ئه‌لشـاعر و ده‌سـتگیریان كردووه و بردوویانه.
گوته‌بـێژێـكی له‌شـكری ئیسرائیلی گوتی ئه‌لشـاعر ده‌سـتگیر كرا چونكه ئه‌ندامی ڕێـكخراوێـكی تیرۆریسـتیـیه وه‌ك گوته‌بێـژه‌كه ناوزه‌ندی كرد.
له ڕووداوێـكی دیكه‌دا ڕۆژی شه‌ممه، له‌شـكری ئیسرائیلی ڕایگه‌یاند چه‌ند چه‌كدارێـكی فه‌له‌سـتینی هێرشـیان كرده سه‌ر هێزێـكی ئیسرائیلی له كه‌ناری ڕۆژئاوادا، وه له ئه‌نجامدا یه‌ك سه‌ربازی ئیسرائیلیـیان كوشـت.
شـایانی باسه ئیسرائیل له مانـگی شه‌شی ڕابوردووه‌وه هه‌ڵمه‌تێـكی له‌شـكری دژی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی چه‌كداری حه‌ماسی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌سـتپـێـكرد پاش به‌دیل گرتنی سه‌ربازێـكیان له كه‌ناری ڕۆژئاوادا.
هه‌تا ئێـسـتا 4 وه‌زیری كابینه‌ی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس دایه و نزیكه‌ی 30 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سه‌ر به حه‌ماس له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌سـتگیر كراون. چوار وه‌زیری دیكه‌ش ده‌سـتگیر كرابوون به‌ڵام پاشان به‌ڕه‌ڵا كران.