كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی ئیسرائیلی ده‌ڵێن له ئاكامی هێرشـێـك بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی قوڵایی لوبنان سه‌ربازێـك كوژراوه و 2 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له دوای ڕاگرتنی شه‌ڕیش له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه به پـێی بڕیاری ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌ی كه بۆ ماوه‌ی 34 ڕۆژ له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵا به‌رده‌وام بوو، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته كه فه‌رمانده‌كانی هێزی ئیسرائیلی ئه‌نجامیان داوه به یه‌كه‌م هێرشی سه‌ره‌كی داده‌نرێت كه له‌و كاته‌وه ئه‌نجام درابێت.
له‌شـكری ئیسرائیلی ڕۆژی شه‌ممه گوتویه‌تی كۆماندۆسه‌كانی چـونه‌ته ناو لوبنانه‌وه تاوه‌كو ڕێـگه له گواسـتنه‌وه‌ی چه‌ك له سوریا و ئێرانه‌وه بۆ حزبوڵـڵا بگرن. له‌شـكری ئیسرائیلیش ده‌ڵێت هێزه‌كانیان به سه‌ركه‌وتویانه كاره‌كه‌ی خۆیان ئه‌نجام داوه. كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری گوتیشـیان كه‌وا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره هێرشـانه به‌رده‌وام ده‌بن هه‌تا ئه‌و كاته‌ی هێزه فره نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان له‌و ناوچانه‌دا جـێـگیر ده‌بن. ئامانجیشـیان ڕێـگه‌گرتنه له حزبوڵـڵا جارێـكی دیكه بتوانێت چه‌ك هه‌ڵـبگرێـته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیری لوبنانیش فوئاد سه‌نیوره گوتویه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی ئیسرائیل سه‌رپـێچـی كردنـێـكه له بڕیاری ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
پـێـشـتریش هێزه‌كانی ئاسایشی لوبنانی گوتویانه هێزی ئیسرائیلی به هه‌لیـكۆپـته‌ر و فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانیانه‌وه هێرشـیان كردۆته سه‌ر ژماره‌یه‌ك نیـشانه‌ی حزبوڵـڵا له خۆرئاوای به‌علبه‌ك. ڕاشـیانگه‌یاندووه كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 3 چه‌كداری حزبوڵـڵا كوژراون.