Accessibility links

قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ئۆتۆمبیل له‌ ناو شاری به‌غدا ده‌ستی پـێـكرد


ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ئۆتۆمبیلیان له‌ كاتژمێر 9 ی شه‌وی هه‌ینی به‌كاتی خۆجێی له‌ به‌غدای پایته‌خت پـیاده‌ كرد.

قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌زاران له‌ شـیعه‌كان بۆ گێڕانی یاده‌وه‌ری كۆچی ئیمام موسا ئه‌لكازم له‌ به‌غدای پایته‌خت خڕ ده‌بنه‌وه‌.

سـاڵی ڕابوردوو له‌ هه‌مان بۆنه‌دا نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر پـردێـك به‌هۆی هه‌ڵهاتنی به‌كۆمه‌ڵ و كه‌وتنه‌ ژێر ده‌ست و پـێوه‌ كوژران.

شـایانی باسه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ماشـێن له‌ به‌غدا به‌شـێـكه‌ له‌ هه‌وڵی پاراسـتنی ئاسایشی و بێ وه‌یی به‌شـداربووانی شـیعه‌كان له‌ یاده‌وه‌ریـیه‌كه‌دا.

قه‌ده‌غه‌كه‌ش له‌ كاتژمێری 9 ی شه‌وی هه‌ینیـیه‌وه‌ هه‌تا 6 ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ درێژه‌ی ده‌بێت.

هاوكات هێزه‌كانی ئه‌مریكایی ڕۆژی هه‌ینی ده‌سـتیان به‌سه‌ر سه‌دان گولله‌ هاوه‌ن و موشـه‌ك و هه‌روه‌ها ته‌قه‌مه‌نی له‌ گه‌ڕه‌كێـكی به‌غدای پایته‌ختدا گرتووه‌.

XS
SM
MD
LG