كۆمه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مافی مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و ده‌سـته‌یه‌ی بۆ دادگایی كردنی
سه‌دام حسێن له عێراق ده‌سـتنیشـان كراوه توانای ئه‌وه‌یان نیـیه پـرۆسه‌ی دادگایـی كردنه‌كه به شـێوه‌یه‌كی ڕه‌وایانه به‌ڕێوه به‌رن.
سه‌دام حسێن ڕۆژی دووشه‌ممه دادگایی ده‌كرێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی به كوشـتنی 100 هه‌زار كوردی عێراق له هه‌ردوو سـاڵی 1987 و 1988 دا.
له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئه‌و ڕێـكخراوه‌ی مافی مرۆڤ ڕاپـۆرتێـك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت گه‌ڕی یه‌كه‌می دادگایی كردنه‌كه‌ی سه‌دام حسێن له لایه‌ن دادگای باڵای عێراقیـیه‌وه نیشـانی دا كه‌وا پارێزه‌ره‌كان و دادوه‌ره‌كانی دادگاكه له یاسـای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی تێ ناگه‌ن.
بڕیاری دادگاش بۆ حوكمدان له‌سه‌ر دادگایی كردنه‌كه‌ی یه‌كه‌می سه‌دام حسێن ڕاگیراوه، ئه‌و دادگایی كردنه‌ی كه تایبه‌ت بوو به كوشتـنی 148 كه‌س له گوندی دوجه‌یل.
گه‌ڕی دووه‌می دادگایی كردنی سه‌دام حسێن بڕیاره تایبه‌ت بێت به شـاڵاوه‌كانی ئه‌نفال بۆ كوشـتنی هه‌زاره‌ها كورد و وێرانبوونی هه‌زاره‌ها گوندی كوردستان.