سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی جێبه‌جێـكردنی پلانه‌كانی كشانه‌وه‌ی یه‌ك لایه‌نه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیلی له به‌شی زۆری كه‌ناری ڕۆژئاوا ڕاگرتووه.
له‌و باره‌یه‌وه یاریده‌ده‌رانی باڵای سه‌رۆك وه‌زیر ده‌ڵێن له ئاكامی سه‌رهه‌ڵـدانی نیگه‌رانیـیه‌كانی دوابه‌دوای جه‌نـگی ئیسرائیل له دژی حزبوڵـڵای لوبنانی، پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیلی چـیتر له‌سه‌ره‌وه‌ی كارنامه‌ی بایه‌خدانی ئێهود ئۆڵمه‌رتدا نیـیه. به‌ڵام یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆك وه‌زیر جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه جێبه‌جێـكردنی پلانی كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له كه‌ناری ڕۆژئاوا به‌لاوه نه‌نراوه.
هاوكات یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆك وه‌زیر ده‌ڵێن به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ده‌یه‌وێت به‌ر له هه‌موو شـتێـك سه‌نگ بخاته سه‌ر بوژانه‌وه‌ی ئابوری له باكوری ئیسرائیل، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه به‌هۆی هێرشـه موشه‌كیـیه‌كانی حزبوڵـڵا بۆ سه‌ری زیانی گه‌وره‌ی لێـكه‌وتووه.
له لایه‌كی تره‌وه ئیسرائیل درێژه به كرده له‌شـكریـیه‌كه‌ی له دژی میلیشـیاكانی فه‌له‌سـتینی ده‌دات تاوه‌كو ڕێـگه له هێرشـه موشه‌كیـیه‌كانی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه ڕاگرێت و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی ئازادكردنی ئه‌و سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌ی به‌ر له دوو مانـگ له لایه‌ن چه‌كدارانی فه‌له‌سـتینیـیه‌وه به‌دیل گیراوه مسـۆگه‌ر بكات.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی له ئاكامی چه‌ند هێرشـێـكی جیای هێزه‌كانی ئیسرائیلی له كه‌ناری ڕۆژئاوا و كه‌رتی غه‌ززه 2 چه‌كداری فه‌له‌سـتینی كوژراون و 3 ی دیكه‌ش بریندار بوون.