كاربه‌ده‌ستێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له عێراق ڕایگه‌یاندووه كه‌وا هێزه‌كانی ئێرانی تۆپبارانی ناوچه‌كانی باكوری عێراقیان كردووه و له ئاكامدا 4 كه‌س كوژراون و 5 كه‌س بریندار بوون.
كاربه‌ده‌ستان به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكایان ڕاگه‌یاندووه كه‌وا واپێده‌چێت نیشانه‌كان ئه‌و شوێنانه بن كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه و ئه‌و ڕێكخراوه سیاسیانه‌ی لێ‌یه كه په‌یوه‌ندییان به‌وانه‌وه هه‌یه.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ش كه تۆپباران كراوه به درێژایی شاخه‌كانی قه‌ندیل بووه، هه‌ر له حاجی عومه‌رانه‌وه هه‌تاوه‌کو پشتاشان.
ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی هه‌ینی‌ش یه‌كێكه له‌و زنجیره هێرشانه‌ی له لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌م دواییانه‌دا ئه‌نجام دراون.