ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن پاكـكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه له
ده‌زگایه‌كی به‌رهه‌مـهێنانی وزه‌ی كاره‌بای لوبنانیدا به‌هۆی بۆردومانـكردنی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه لێی ڕۆیشـتووه پـێویستی به 50 ملیۆن دۆلاره.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه، به‌رپـرسـانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ پـسـپۆر و شاره‌زایانی لوبنانی و یۆنانی و سوری و توركی و یه‌كێـتی ئه‌وروپا له ئه‌ثینا كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی وتووێژكردن له‌سه‌ر چۆنێتی لابردنی 15 هه‌زار ته‌ن له نه‌وت كه ڕژاوه‌ته ناو ئاوی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌و چوار هه‌فته شـهڕهی له دوای ڕژانی نه‌وته‌كه ڕێـگه‌یان نه‌بووه زیانه‌كان بخه‌مڵێنن، به‌ڵام ده‌شـڵێن ئاگربه‌ستی ئه‌م هه‌فته‌یه وا ده‌كات بتوانرێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
كاربه‌ده‌سـتانی لوبنانی هۆشـداریان داوه به‌وه‌ی ڕژانی ئه‌و بڕه نه‌وته زیانی زۆری به قه‌راغ كه‌ناره‌كانی وڵاته‌كه‌یان گه‌یاندووه، وه ڕه‌نگه به شـێوه‌یه‌كی خراپـیش كار بكاته سه‌ر ژینگه‌ی ده‌ریای ناوچه‌كه.