سه‌رۆكی ئه‌فغانی هێرشـێـكی ئاسـمانی هاوپه‌یمانانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكای
سه‌رزه‌نشت كرد كه به هه‌ڵه 10 پـۆلیسی كوشـتووه.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه حامید كارزای بێزاری خۆی ده‌ربڕی دوای ئه‌وه‌ی لـێـپـرسـراوانی ئه‌فغانی گوتیان له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نـگی هاوپه‌یمانان هێرشـی كردۆته سه‌ر دوو ئۆتۆمبیلی پـۆلیس.
له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت وا باوه‌ڕ ده‌كرا ئه‌و دوو ئۆتۆمبیله تایبه‌ت به میلیتانه‌كان بێت كه پـێـشـتر له هێرشـێـكدا به‌كاریان هێناون كه تیایدا سه‌ربازێـكی ئه‌فغانی كوژراوه.
به‌ڕێز كارزای داوای لـێـكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه كرد.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی كه له لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پـشـتیوانی ده‌كرێن له مانگی چواره‌وه ده‌سـتیان به لـێـكۆڵینه‌وه له دوو ڕووداو كردووه كه پـێده‌چێت هاوڵاتی سـڤیل و كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌فغانی به ده‌ستی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كوژرابن.
پـێـشـتر هه‌ر پـێنجشه‌ممه، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ڕایانگه‌یاند له دوو هێرشی بۆمبی خۆكوژی له باشوری وڵات 7 پـۆلیسی ئه‌فغانی و سه‌ربازێـكی بـیـانی بریندار بوون.