هاوسه‌ری یه‌كێـك له‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه بیانیـیه‌ی كه ڕۆژی دووشه‌ممه له شـاری غه‌ززه ڕفێندرابوون، داوای ئازادكردنی هه‌ردووكیانی كردووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه هاوسه‌ری وێنه‌گره نیوزیله‌ندیـیه ڕفێندراوه‌كه كرده‌ی ڕفاندنی به بێ مانا ناوزه‌ند كرد و گوتوشـێتی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه به‌سه‌رهاتی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان بۆ جیهان ده‌گوێزنه‌وه.
هێزه ئاسـایشیـیه‌كانی فه‌له‌ستینیـیه‌كان به شـوێن ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه كار بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكایی ده‌كه‌ن.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێـكی فه‌له‌سـتینی به‌رپـرسـێتی خۆی له ڕفاندنی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه ڕانه‌گه‌یاندووه.
له بواری سـیاسـیشه‌وه مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی فه‌تحه‌وه و ڕێـكخراوی حه‌ماسی فه‌رمانڕه‌وا ڕێـكه‌وتوون له‌سه‌ر ده‌سـتپـێـكردنه‌وه‌ی وتووێـژه‌كان بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی نیشـتیمانی. وتووێـژه‌كانی پـێشـوو به‌هۆی هه‌ڵوێسـتی حه‌ماسه‌وه كه دانی به ئیسرائیل‌دا نه‌ده‌نا سه‌ری نه‌ده‌گرت.