لوبنان ده‌ڵێت له‌شكره‌كه‌ی ده‌ست ده‌كات به ڕه‌وانه‌كردنی 15 هه‌زار سه‌ربازی
ووڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و ڕووباری لیتانی پێش كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه. ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌شێكه له جێبه‌جێكردنی بریاری ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕوپێكدادانه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه له نێوان ئیسرائیل و چه‌كدارانی حیزب الله له باشوری لوبنان‌دا به‌رده‌وامه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و گه‌رێلاكانی حیزب الله چه‌سپاند. ئه‌و بڕیاره بانگه‌شه‌ی دامه‌زراندنی هێزێكی هاوبه‌شی لوبنانی و نێونه‌ته‌وه‌یی پێكهاتوو له 30 هه‌زار سه‌رباز ده‌كات. ئه‌و هێزه هاوبه‌شه‌ش كه دامه‌زرێنراوه، له باشوری ڕووباری لیتانی داده‌نرێت كه نزیكه‌ی 30 كم له سه‌ر سنوره‌وه دووره، به‌و ئامانجه‌ی ڕێگه له موشه‌كه‌كانی حیزب الله بگرن كه بگه‌نه ئیسرائیل.
موحه‌ممه‌د شه‌تته‌ی ڕاوێژكاری باڵای سه‌رۆك وه‌زیری لوبنانی فوئاد سه‌نیوره ده‌ڵێت یه‌كه‌م هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وانه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بگه‌نه ناوچه‌كه.
به‌ڕێز شه‌تته ده‌ڵێت: ئێمه هیوادارین به‌تالیۆنی پێشكه‌وتوو و شاره‌زامان تاوه‌كو پێش كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ ڕه‌وانه بكرێت، واتا ئێمه باس له چه‌ند ڕۆژێك ده‌كه‌ین و نه‌ك چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك.
وه‌زیری به‌رگریش، ئلیاس مور به ته‌له‌فزیۆنی لوبنانی ڕاگه‌یاند كه‌وا ئه‌و له‌شكره‌ی بڕیاره له باكوری ڕووباری لیتانی دابمه‌زرێنرێن، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاماده ده‌بن. به‌ڵام گوتیشی له‌شكری لوبنانی چه‌كدارانی حیزب الله بێ چه‌ك ناكات و پێشبینی ده‌كات هه‌ر به گه‌یشتنی هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و میلیشیا شیعانه باشوری ناوچه‌كه به‌جێ بهێڵن.
بڕیاری ئاگربه‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش به تایبه‌تی بانگه‌شه‌ی چه‌ك داماڵینی چه‌كدارانی لوبنانی كردووه.
حه‌سه‌ن نه‌سروالله ی ڕێبه‌ری حیزب الله به‌ڵێنی داوه به‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی به زۆر
چه‌كیان لێ ناسه‌ندرێته‌وه. به‌ڕێز نه‌سرالله ده‌ڵێت : ئێمه پشتیوانی له بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌شكری لوبنانی له باشوری ڕووباری لیتانی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو جه‌نگ له دژی لوبنان هه‌ڵبگیرسێنرێت.، ئایا له‌شكری لوبنانی له‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستایدا واتا له ئاست و توانای ئێستایدا ده‌توانێت شه‌ڕ بكات و به‌رگری له ووڵاته‌كه‌ی بكات،
سه‌رۆكی حیزب الله گوتیشی دوای 34 ڕۆژ له شه‌ڕوپێكدادانه‌كان، چه‌كداره‌كانی سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی ستراتیژییان به سه‌ر ئیسرائیل‌دا به ده‌ست هێناوه.
سه‌رۆك بوش‌یش ڕۆژی دووشه‌ممه، ئاكامی ئه‌و پێكدادانه‌ی به شكست هێنانی حیزب الله له قه‌ڵه‌مدا كه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به گروپێكی تیرۆرستیان له قه‌ڵه‌م ده‌دات. سه‌رۆك گوتی ئه‌و ئاگربه‌سته و هێزه‌كانی ئاشتیخوازی نێونه‌ته‌وه‌یی، ناوچه‌كانی باشوری لوبنان له ژێر ده‌ستی ئه‌و گروپه شیعییه‌دا ده‌رده‌هێننه‌وه.