ئه‌كبه‌ری محه‌مه‌دی، ڕێبه‌رێـكی قوتابی لایه‌نـگری دیموكراسی خه‌ڵكی ئێران، له زیندانی ئه‌ڤیندا كۆچی دوایی كرد. به‌ڕێز محه‌مه‌دی به تاوانی ئه‌وه‌ی له خۆپـیـشـاندانه‌كانی سـاڵی 1999 ی زاینی له زانـكۆی تاران به‌ڕێوه‌چوو گیرا و حوكمی مه‌رگی بۆ درا. ئه‌و ڕێـگای پـێـدرابوو زیندان به‌جێـبهێـڵێـت ئه‌ویش بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و برینانه‌ی له ماوه‌ی زیندانیـكردنی دا له به‌ریان ئازاری ده‌چـێژا. به‌ڕێز محه‌مه‌دی له مانـگی شه‌شی ئه‌مسـاڵ سه‌ر له نوێ گیرایه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێـكی به نووسـراوه له لایه‌ن گروپـێـكی لـێـخۆشـبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی كه گروپـێـكی چاو‌دێری سه‌ربه‌خۆیه گوتی" به‌هۆی گوێـنه‌دانی به‌رده‌وام به هه‌لومه‌رجی ناله‌باری ئه‌كبه‌ری محه‌مه‌دی و به‌ڕێوه نه‌چوونی عه‌داله‌ت ژیانی له ناوبراو و سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌سـتان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه گوتی پـێویسـته كاربه‌ده‌ستـانی ئێران هه‌نـگاوی ته‌نگه‌تاوی هه‌ڵبـهێـنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مسـۆگه‌ری بكه‌ن زیندانیـیه‌كانی سـیاسی ڕێـگای دادگایه‌كی كراوه و ڕه‌وایان پـێـبدرێت، ئازار و ئه‌شـكه‌نجه و به‌دڕه‌فتاری له زیندانه‌كانی ئێران ڕابگرن و هه‌روه‌ها ئاكاری وه‌ك وه‌دره‌نـگخستنی یارمه‌تی ده‌رمانی و یان چاوپـۆشیـكردن له چاو‌دێری ده‌رمانی بۆ زیندانیـیه‌كان ده‌ستبه‌جێ ڕابگیرێت."
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شـان مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌ڵێت " ئه‌مریكا كـپـكردنی به توندی جودابیران و درێژه‌پـێدانی سه‌ركوت بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی و ئه‌و كه‌سـانه‌ی بۆ ئازادی خۆیان له ئێران‌دا خه‌بات ده‌كه‌ن به توندی مه‌حكوم ده‌كات." هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له خه‌ڵـكی ئێران و خوازیاران بۆ دیموكراسی له ئێران‌دا پـشـتیوانی ده‌كات."
شـان مه‌كـكۆرمه‌ك گوتی ئێمه پـێمان وایه ئه‌گه‌ر هه‌ل بۆ خه‌ڵـكی ئێران بڕه‌خـسـێت و له توانایان دابێت به ئازادی ڕێبه‌رانی خۆیان هه‌ڵـبژێرن. ئێسـتا ئه‌مه هه‌ر ته‌نیا مه‌سه‌له نیـیه. خوازیاری خه‌ڵـكی ئێران بۆ دیموكراسیـیه‌كی ڕاسـته‌قینه و ئازاد به هۆی ده‌سه‌ڵاتی كه‌سـانی هه‌ڵـنه‌بژێردراو به‌ربه‌ست كراوه كه له ڕاسـتیدا له ئێران‌دا كاروبار هه‌ڵـده‌سـوڕێنن."
به‌ڕێز مه‌كـكۆرمه‌ك گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به سه‌ركوتـكردنی ناڕازی و جودابیران له لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به باری ئه‌و كه‌سـانه‌ی ئێستا له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیـیه‌وه زیندانی كراون یه‌كجار نیـگه‌رانه.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر موسه‌ویی خۆینی، كه ئه‌ندامێـكی پـێـشووی په‌رله‌مانه و ڕێـبه‌رێـكی خوێندكاران، له‌وه‌ته‌ی گرتنی له ماوه‌ی خۆپـیـشـاندانێـك بۆ مافه‌كانی ژنان له تاران له 12 ی مانگی شه‌ش هه‌روا له زینداندا ماوه‌ته‌وه. ڕێـبه‌ری یه‌كێتی كار مه‌نسوری ئوسانلوو یه‌كێـك له‌و گه‌لـێـك كه‌سانه‌یه كه به هه‌ڵه له مانگی 12 ی سـاڵی 2005 ی زاینی گیرا و هه‌روا له ئاســتێـكی خراپ له پـشـتی میله‌كانی زینداندا ماوه‌ته‌وه.
به‌ڕێز مه‌كـكۆرمه‌ك گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان" داوا له حكومه‌تی ئێران ده‌كات ڕێز له مافه‌كانی مرۆڤی هه‌موو وڵاتیانی بگرێت."
ئه‌م گوتاره بیروڕای حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.