شـایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن چه‌ند چه‌كدارێـكی فه‌له‌سـتینی 2 ڕۆژنامه‌وانی بـیانیان له كه‌رتی غه‌ززه ڕفاندووه.
ده‌ڵێن هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانه‌كه بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوز كار ده‌كه‌ن و یه‌كێـكیان ئه‌مریـكیـیه.
پـێـشـتر دووشه‌ممه، كاربه‌ده‌سـتانی نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی فه‌له‌سـتینی گوتیان له ئاكامی هێرشـێـكی ئاسمانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر باكوری غه‌ززه 3 فه‌له‌سـتینی كوژراون كه یه‌كێـكیان كوڕێـكی هه‌رزه‌كاره بووه.
له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كانی له‌و ناوچه‌یه كردۆته نیشـانه پاش ئه‌وه‌ی له‌وێـوه ڕۆكێـتیان گرتۆته شـاری ئه‌شـكه‌لۆنی ئیسرائیلی.
گروپی جیهادی ئیسلامی فه‌له‌سـتینی به‌رپـرسـیارێـتی خۆی له‌و هێرشـه ڕۆكێـتـیـیه ڕاگه‌یاند، كه هیچ زیانێـكی لێ نه‌كه‌وتبۆوه.