كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن له ئه‌گه‌ری بوونی حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له قازێكی كێوی له باكوری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كۆڵنه‌وه.
ووته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكی ران دی هه‌یڤن گوتویه‌تی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی قازه‌كه هه‌ڵگرییه‌تی په‌یوه‌ندی به‌و جۆره كوشنده‌یه‌ی H5N1 ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌وه نیه كه له ئاسیادا دۆزرایه‌وه.
به‌رێز دی هه‌یڤن گوتی هیچ كام له قازه‌كان نه‌خۆش نین و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نیه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ و كێڵگه بازرگانیه‌كانی به‌خێوكردنی باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ له ئه‌مریكادا هه‌بێت.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتریش له‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه ئه‌نجامدراوه و باوه‌ڕده‌كرێت دوای دوو هه‌فته، ئاكامه‌كانی ئاشكرا بكرێت.
كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن به‌هۆی مه‌ترسی ده‌ركه‌وتنی جۆری كوشنده‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له چاودێری كردنی باڵنده و په‌له‌وه‌ڕه‌كانی ووڵاته‌كه به‌رده‌وام ده‌بن.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت ڤایرۆسی H5N1 تاوه‌كو ئێستا بۆته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 139 كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌وه‌ته‌ی له ساڵی 2003 ه‌وه له ئاسیا سه‌ریهه‌ڵداوه.