سه‌رۆك بوش ئه‌مریكیه‌كان دڵنیا ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به هه‌موو هێز و توانایه‌وه ووڵاته‌كه‌یان له تیرۆرستان ده‌پارێزێت.
سه‌رۆك بوش له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری دۆ‌ناڵد ڕامسڤڵد و كاربه‌ده‌ستانی باڵادا ئه‌م تێبینیانه‌یدا.
به‌ڕێز بوش گوتی ئه‌مه‌ریكیه‌كان له سه‌رده‌مێكی پڕ له كێشاوید ده‌ژین، به‌ڵام هاوكاتیش دڵنیایی خۆی نیشاندا له به‌رامبه‌ر توانای ووڵاته‌كه‌ی بۆ پاراستنی خاكه‌كه‌یان. هه‌روه‌ها گوتی ده‌بێت گه‌لی ئه‌مریكا بزانێت كه‌وا به به‌رده‌وامی بیر له پاراستنی ئاسایشی ووڵاته‌كه ده‌كاته‌وه.
پێشبینیش ده‌كرێت، سه‌رۆك بوش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا رایس‌دا كۆببێته‌وه.