له‌شكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وانه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌غدا ڕوویاندا و بوونه هۆی كوشتنی 57 كه‌س، ئاكامی ڕووداوێكی ته‌قینه‌وه‌ی بۆرییه‌كی سه‌ره‌كی گاز بوو. حكومه‌تی عێراقیش یاخیبوانی گوناهبار كردووه به ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه.
ووته‌بێژی له‌شكری ئه‌مریكیش ژه‌نه‌ڕاڵ ولیام كاڵدوێڵ ده‌ڵێت شاره‌زایانی ته‌قه‌مه‌نی ئه‌مریكی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ترییان بۆ ده‌رنه‌كه‌وتووه كه جیاواز بێت له‌وه‌ی ده‌ریده‌خات كه ئه‌و ته‌قینه‌وه گه‌وره‌یه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆری گاز بووه و بۆته هۆی ڕوودانی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی گوتویه‌تی تیرۆرستانی دڵڕه‌ق به‌رامبه‌ر به ووڵاته‌كه‌یان هه‌ڵساون به‌و زنجیره هێرشانه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له گه‌ڕه‌كێكی زۆرینه‌ی دانیشتوانی شیعه‌كاندا له به‌غدا، ئه‌نجامدراون.
به‌ڕێز ئه‌لمالكی گوتیشی گومان ده‌كرێت هێرشبه‌ران یاخیبووی سونی بن و بیانه‌وێت شه‌ڕی نه‌ژادی له عێراقدا هه‌ڵبگیرسێنن.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش، حكومه‌تی عێراقی گوتی یاخیبوان موشه‌كیان بۆ گه‌ڕه‌كی زه‌عفه‌رانیه له به‌غدا هه‌ڵداوه و بۆمبیان چاندووه و له ئاكامدا57 كه‌س كوژراون و زیاتر له 140 كه‌س بریندار بوون.