کاربه‌ده‌ستان له ئه‌نده‌نوسیا ده‌ڵێت لاوێکی خه‌ڵکی خۆرئاوای ناوچه‌ی جاڤا له ئه‌نده‌نوسیا ده‌رکه‌وتووه هه‌ڵگری جۆری ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یه.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌نده‌نوسیا ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و کوڕه لاوه ته‌مه‌نی 17 ساڵه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ناوخۆی ناوچه‌که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
له که‌مبۆدیاش، وه‌زیری ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند که‌وا بۆ جارێکی نوێ جۆری کوشنده‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له نێو باڵنده و په‌له‌وه‌ڕه‌کای باشوری ڕۆژهه‌ڵای که‌مبۆدیادا ده‌رکه‌وتووه. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌م بڵاوبونه‌وه نوێیه له مراوییه‌کانی کێڵگه‌یه‌کی گوندی سه‌ر به پارێزگای پرێی ڤێنگ له ووڵاته‌که‌یاندا ده‌رکه‌وتووه. تاوه‌کو ئێستا زیاتر له 1000 مراوی مردار بۆته‌وه و ده‌سه‌ڵاتدران ده‌ڵێن ده‌ستیان کردووه به سه‌ربڕینی باڵنده و په‌له‌وه‌ڕه‌کان تاوه‌کو ڤایرۆسه‌که ده‌ست به بڵاوبونه‌وه نه‌کات.