له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق 60
كه‌سیان له مه‌راسیمی به‌خاك ناشـتـنێـكدا ده‌سـتگیركردووه كه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كه‌ن تیرۆریست بن.
هه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و گومان لێـكراوانه ده‌ستـگیركران له گه‌ڕه‌كێـكی سـوونی نشـیندا له شـاری به‌غدا. له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سـانه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت كه په‌یوه‌ندیـیان به شـانه‌یه‌كی ئه‌لقاعیده‌وه هه‌بێت و له پشت ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كانی شـاری به‌غدا بن.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له شـاری به‌سره 2 كه‌س كوژران. له شـاری باقوبه‌ش چه‌كدارێـك ئه‌فسه‌رێـكی پـۆلیسی كوشـتووه.
ڕۆژی هه‌ینیش چه‌ند چه‌كدارێـك هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر نوسـینگه‌ی یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردستان له شـاری كوتی زۆرینه شـیعه و پاسه‌وانێـكی نوسـینگه‌كه‌یان بریندار كردووه.
كاربه‌ده‌ستـان ده‌ڵێن چه‌كداره‌كان شـیعه بوون و له‌سه‌ر گوتارێـك كه له ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئیتحادی سه‌ر به یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردستان بڵاوكرابۆوه توڕه بووبوون، كه تیایدا ڕه‌خنه له مه‌لای شیعه محه‌مه‌د یه‌عقوبی گیرابوو.