Accessibility links

ناوه‌رۆكی بڕیاری 1701 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به‌ لوبنان


بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای ئاگربه‌ست له‌ نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵا ده‌كات، هه‌روه‌ها داواش له‌ ئیسرائیل ده‌كات دوای كۆتایی هێنان به‌ شـه‌ڕه‌كه‌ له‌ لوبنان بكشـێته‌وه‌.

بڕیاری 1701 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ وتووێژ و دانوسـتاندن له‌ نێوان وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسـا ده‌رچوو، داواش له‌ لوبنان و هێزی جیاكه‌ری سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی ناسراو به‌ یونیفڵ Unifil ده‌كات هێزه‌كانیان به‌ هاوبه‌شی بڵاوبكه‌نه‌وه‌ تا یارمه‌تی حكومه‌تی لوبنانی بده‌ن له‌ كۆنتڕۆڵـكردنی هه‌موو خاكی وڵاته‌كه‌ی.

ئه‌ركی سه‌ره‌كی یونیفڵ پـشـتگیریكردنی له‌شـكری لوبنانیـیه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌یان له‌ باشوری لوبنان، كه‌ ئێـسـتا له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی حزبوڵـڵایه‌، وه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستـپـێـكردنی شـه‌ڕه‌وه‌ له‌ 12 ی مانـگی حه‌وته‌وه‌ ئه‌و گروپه‌ چه‌كداره‌ به‌ سه‌دان ڕۆكێـتیان گرتۆته‌ شار و شـارۆچـكه‌كانی ئیسرائیل.

هه‌روه‌ها یونیفڵ یارمه‌تیش له‌ كاره‌ مرۆیـیه‌كانی ناو لوبنان ده‌دات دوای ئه‌و شـه‌ڕه‌ وێرانـكاره‌ی بووه‌ مایه‌ی كوشـتنی زیاتر له‌ 1000 لوبنانی و ئیسرائیلی.

XS
SM
MD
LG