Accessibility links

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌ كۆی ده‌نـگ بڕیارێـكی بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕی لوبنان په‌سه‌ند ده‌كات


ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ كۆی ده‌نـگ بڕیارێـكی بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵای په‌سه‌ند كرد.

پـرۆسه‌ی ده‌نـگدانه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی دۆخه‌كه‌ی لوبنانی به‌ هه‌ڕه‌شـه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایش و ئاشتی له‌ جیهاندا له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات، وه‌ ده‌خوازێت كاره‌ دوژمنـكاریـیه‌كان به‌ ته‌واوه‌تی ڕابگیرێت، به‌ هێرشـه‌كانی حزبوڵـڵا و كرده‌وه‌ له‌شـكریـیه‌كانی ئیسرائیلیشه‌وه‌.

ڕۆژی هه‌ینی هه‌ردوو حكومه‌تی ئیسرائیلی و لوبنانی ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ به‌ بڕیاری ئاگربه‌سته‌كه‌ ڕازی ده‌بن، به‌ڵام ده‌بێت هه‌ردوو وڵات ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن. ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنانی ڕۆژی شه‌ممه‌ سه‌یری بڕیاره‌كه‌ ده‌كه‌ن و‌ ئیسرائیلیش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، كۆفی عه‌نانی سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گوتی شـكسـتهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی خێراتر بۆ كۆتایی هێنان به‌و خوێن ڕشـتنه‌ متمانه‌ی جیهانی به‌ شـێوه‌یه‌كی خراپ هه‌ژاند. گوتیشی ته‌نها چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن ده‌توانێت به‌ به‌رده‌وامی ئاشتی بـپارێزێت.

XS
SM
MD
LG