Accessibility links

گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌ست كه‌ركوكی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی له‌نده‌ن


ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ پۆلیسی به‌ریتانی( سـكۆتلاندیارد) ڕایگه‌یاند كه‌ پـیلانێـكی تیرۆریستی گه‌وره‌یان پـوچه‌ڵ كردۆته‌وه‌، ئامانجی پـیلانه‌كه‌ش ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شـتیاری‌ له‌ ئاسماندا بووه. ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانی ده‌ڵێن پـیلانێـك بووه‌ بۆ كۆمه‌ڵ كوژیـیه‌كی گه‌وره‌.

له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئاشـكرابوونی پـیلانه‌كه‌ ده‌زگا ئاسایشـیـیه‌كانی به‌ریتانیا ڕێوشوێنی توندیان گرتۆته‌ به‌ر و بارودۆخێـكی نا ئاسایی لێـكه‌وتۆته‌وه‌، وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا.

بۆ تیشـك خستنه‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌ست كه‌ركوكی، به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشـنبیری كوردی له‌ له‌نده‌ن سازكردووه‌.

ده‌توانن گوێـبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG