سه‌رۆک جۆرج بوش ده‌ڵێت ئه‌م پیلانه‌ی تیرۆرستان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیه‌وه پوچه‌ڵ کراوه‌ته و ئه‌مه‌ش وه‌بیرخستنه‌وه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی که ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ " ئیسلامیه فاشسته‌کاندا".
به‌ڕێز بوش ڕۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌یدا ته‌نها پاش چه‌ند کاتژمێرێک له دوای ده‌رچوونی فه‌رمانه‌کانی وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریکا بۆ دانانی چه‌ند ڕێنومایی و به‌ربه‌ستێکی نوێ له‌سه‌ر جۆری ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی که سواربووه‌کان ده‌توانن له‌گه‌ڵ خۆیاندا بۆ ناو فڕۆکه‌کانی به‌رن.
سه‌رۆک بوش سوپاسی سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانی تۆنی بلێر و لێپرسراوانی ئاسایشی به‌ریتانی کرد بۆ پووچه‌ڵکردنی ئه‌و پیلانه‌ی دانرابوو بۆ ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکانه‌ی له به‌ریتانیاوه به‌ره‌و ئه‌مریکا ده‌گه‌ڕانه‌وه.
زوویه‌کی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش، کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا هۆشداری پله‌ی سووری‌یان بۆ هاتوچۆی ئه‌و فڕۆکانه ده‌رکرد که له به‌ریتانیاوه به‌ره‌و ئه‌مریکا دێن، هه‌روه‌هاش سه‌رنج بخرێته سه‌ر ئه‌و گه‌شتانه‌ی له لایه‌ن هێزه ئاسمانیه‌کانی یونایتد ئێرلاینس و ئه‌مه‌ریکان ئێرلاینس و کۆنتنێنتاڵ ئێرلاینس ه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. پله‌ی هۆشداری گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌ی هێزه ئاسمانیه‌کانی تریش که له ئه‌مریکاوه ده‌رده‌چن و یاخود به‌ره‌و ئه‌مریکا دێن به پرته‌قاڵی دانرا به واتایه‌کی دیکه مه‌ترسیه‌کی زۆری ئه‌نجامدانی هێرش هه‌یه.
یه‌کێک له‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له به‌رده‌م گه‌شتیاراندا دانرا ئه‌وه‌یه که شله‌مه‌نی و لۆشن و جێڵی قژ و چه‌ند که‌لوپه‌لێکی تری جوانکاری قه‌ده‌غه ده‌کرێت. شیری منداڵ به‌شێک نیه له‌و که‌ره‌ستانه‌ی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه کرابێت، به‌ڵام ده‌پشکێنرێت.
به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هیچ نیشانه‌یه‌ک نیه بۆ ئه‌وه‌ی له ناو ئه‌مریکادا پیلانی هێرش داده‌نرێت.