له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت سه‌ربازانی ما‌رینزی ئه‌مریكی 4 عێراقیـیان ده‌سـتگیركردووه كه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت ده‌ستیان هه‌بووبێت له ڕفاندنی په‌یامنێری كرستیان ساینس مۆنیته‌ر، جێـڵ كارۆڵ له 7 ی مانگی یه‌كی ئه‌مسـاڵدا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، گوته‌بێژێـكی ئه‌مریكی ژه‌نه‌ڕاڵ ولیه‌م كالدوێـڵ گوتی ده‌سـتگیركردنه‌كان له پارێزگای ئه‌نبار له ڕۆژئاوای به‌غدا ئه‌نجام دراوه، گوتیشی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی و عێراقی له وتووێژدان سه‌باره‌ت به چـۆنێتی دادگایی كردنیان.
نووسه‌رێـكی كریستیان ساینس مۆنیته‌ر ڕیچارد بێرگنهام ده‌ڵێت چیرۆكی به‌سه‌رهاتی جێـڵ كارۆڵ له ماوه‌ی 82 ڕۆژی گرتنه‌كه‌یدا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت گه‌ڕان و پـشـكنین به دوای دوو سه‌ربازی به‌رده‌وامه كه هه‌لیكۆپـته‌ره‌كه‌یان كه‌وتبووه ناو ئاوێـك له ڕۆژئاوای به‌غدا. چواری دیكه‌ش كه له ناو هه‌لیكۆپـته‌ره‌كه‌دا بوون بریندار بوون و ئێسـتا باری ته‌ندروستـیان جێـگیره.
هه‌ر چوارشه‌ممه له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند به‌هۆی كاری دوژمنكارانه 3 سه‌ربازی له پارێزگای ئه‌نبار كوژراون.
هاوكات له شـاری به‌غدا بۆمبێـكی لاڕێ كه كاروانێـكی له‌شـكری ئه‌مریكی كردبووه ئامانج یه‌ك كه‌سی كوشـتووه، له به‌سره‌ی باشوری عێراق چه‌ند چه‌كدارێـك به‌رپـرسـێـكی له‌شـكریان كوشـتووه.
پـێـشتریش له باقوبه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك 4 كه‌س كوژراون و زیان به مزگه‌وتـێـكی شـاره‌كه كه‌وتووه.