Accessibility links

له‌ زنجیره‌یه‌ك هێرشدا له‌ به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 20 كه‌س ده‌كوژرێن


له‌ زنجیره‌یه‌ك هێرشدا به‌لایه‌نی كه‌م 20 كه‌س له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق كوژران.

كاربه‌ده‌ستـانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی سـێـشه‌ممه‌ له‌ بازاڕی شـۆرجه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شـاری به‌غدا به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیا كه‌ چه‌ند خوله‌كێـكیان ماوه‌ له‌ نێواندا بووه‌ 10 كه‌س كوژراون و 69 ی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌م دواهه‌مین توندوتیژیـیه‌ ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی نوری ئه‌لمالكی ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی ئاسایشی بووه‌ و زۆر له‌ چاودێره‌كان وای بۆ ده‌چن ئه‌مه‌ خزانێـك بێت بۆ شه‌ڕی ناوخۆ.

زۆربه‌ی توندوتیژیـیه‌كان له‌‌ ئه‌سـتۆی میلیشـیا تیره‌یـیه‌كانه‌.

نزیكه‌ی 6 هه‌زار سه‌ربازی عێراقی و 3500 سه‌ربازی ئه‌مریكی تریش له‌ پایته‌ختی عێراق بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ بۆ یارمه‌تی دان له‌ كه‌مـكردنه‌وه‌ی توندوتیژی.

له‌ په‌ره‌سه‌ندنێـكی دیكه‌دا، له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت فیرقه‌ی چواری له‌شـكری عێراقی به‌ ڕه‌سمی به‌پـرسـیارێتی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ده‌ستـگرتووه‌ كه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی فیرقه‌ی 101 ی له‌شـكری ئه‌مریكیدا بوون، له‌وانه‌ ناوچه‌كانی كه‌ركوك و تكریت.

XS
SM
MD
LG