ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له شـارۆچـكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ خۆپـیشـاندانێـكی ناڕه‌زایی سـازكرا به‌هۆی كه‌می سووته‌مه‌نی و ئاو و كاره‌با و كاره خزمه‌تـگوزاریـیه‌كانی دیكه، پاشـان كاری توندوتیژی لێ كه‌وته‌وه و له ئاكامدا 3 كه‌س بریندار بوون و به‌لایه‌نی كه‌م 50 كه‌س ده‌ستگیركران.
هاوكارمان هێرۆ زه‌نـگه‌نه به‌جیا گفتوگۆی سـازكردووه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌یوب محه‌مه‌د، هاوڵاتیـیه‌كی به‌شـداربووی خۆپـیشـاندانه‌كه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سیروان كوێخا نه‌جم به‌رپـرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردستان له چه‌مچه‌ماڵ.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی هه‌ردوو گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـككردنی ئه‌و دوو فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.