كاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌سـتینی سه‌رگه‌رمی لـێـكۆڵینه‌وه‌ن له‌و نامه گومان لێـكراوه‌ی بۆ
سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌سـتینی ئیسماعیل هه‌نیـیه نێراوه، وه حه‌وت كه‌سی نه‌خۆش خسـتووه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن دوای كردنه‌وه‌ی نامه‌كه له نووسـینگه‌كه‌ی ئیسماعیل هه‌نیـیه له كه‌ناری ڕۆژئاوا چه‌ند كه‌سـێـك له‌وێ باری ته‌ندروسـتیـیان تێـكچوو، ده‌شڵێن نووسراوه‌كه مۆری پـۆسـته‌خانه‌ی ته‌ل ئه‌بیبی له‌سه‌ر بووه.
سه‌رۆك وه‌زیری ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینی ئیسماعیل هه‌نیـیه له كه‌رتی غه‌ززه نیشـته‌جێـیه و ئیسرائیل هاتووچۆكردنی بۆ كه‌ناری ڕۆژئاوا لێ قه‌ده‌غه كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه لـێپـرسـراوانی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن دوێنی هێزه‌كانی ئیسرائیلی 2 لـێـپـرسـراوی گروپی حه‌ماسیان ده‌ستـگیر كردووه كه یه‌كێـكیان عبدولـعه‌زیز دوه‌یكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی فه‌له‌سـتینی بوو، ئه‌وه‌ی ئیسرائیل به ڕێبه‌ری گروپـێـكی تیرۆریستی ناوزه‌ندی ده‌كات.
شـایانی باسه گروپی حه‌ماسی ئیسلامی بانـگه‌شه‌ی له ناوبردنی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه ده‌كات.
ئیسرائیل زیاتر له 30 لـێپـرسـراوی حه‌ماسی ده‌سـتگیر كردووه له‌وه‌ته‌ی چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له مانگی شه‌شدا دوو سه‌ربازی ئیسرائیلیـیان كوشتـووه و یه‌كێـكی دیكه‌شـیان ڕفاندووه.