وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌وڵه دیبلۆماتیـیه‌كان بۆ كۆتایی پـێـهێنان به
جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و میلیشـیاكانی حزبوڵـڵا شـكسـتی هێنا ئه‌وا له‌شـكری ئیسرائیل ئه‌ندازه‌ی هێرشـه‌كانی فراوانتر ده‌كات.
هاوكات وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل فه‌رمانی به له‌شـكره‌كه‌ی دا خۆیان بۆ شه‌ڕێـكی قورس ئاماده بكه‌ن. ئه‌م تـێـبـینی‌یانه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌میر پـێرێسی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل بۆ ناوچه‌كانی به‌ره‌ی جه‌نـگ و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵا ئه‌فسه‌رانی له‌شـكری ئیسرائیلی‌دا.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئیسرائیلی هاوڵاتیـیانی سـڤیلی نیشـته‌جێی باشوری ڕوباری لیتانی ئاگاداركردۆته‌وه له‌وه‌ی له كاتی شه‌ودا له نێو ماڵه‌كانی خۆیاندا بـمێنـنه‌وه و هاتووچۆ نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی گومان لێـكراوی حزبوڵـڵایان له‌سه‌ر خاكی ئیسرائیل به‌رداوه‌ته‌وه.
هاوكات ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان ئه‌و هه‌واڵه‌ی سه‌باره‌ت به ژماره‌ی كوژراوانی گوندی هۆولا كه پـێشـتر ڕاگه‌یاندبوو ڕاسـت كرده‌وه و ده‌ڵێت له ئاكامی هێرشه ئاسمانیـیه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر گوندی ناوبراو یه‌ك كه‌س كوژراوه نه‌ك وه‌ك پـێشـتر ڕاگه‌یاندرابوو 40 كه‌س.
هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه، فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل شوێنه گومان لێـكراوه‌كانی حزبوڵـڵایان له باشوری به‌یروت و دۆڵی بیقاع و باشوری لوبنان بۆردومان كردووه.
له به‌رامبه‌ردا حزبوڵـڵاش ڕۆكێتی گرتۆته ئیسرائیل و له ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م یه‌ك كه‌س بریندار بووه.
له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی زه‌مینی ئیسرائیلی دژ به میلیشـیاكانی حزبوڵـڵا له باشوری لوبنان به‌رده‌وامن له جه‌نـگدا. له‌و باره‌یه‌وه فه‌رمانده‌ی له‌شـكری ئیسرائیلی هه‌واڵی كوشـتنی 3 سه‌ربازی خۆی له شـارۆچـكه‌ی بنت جبه‌یل پـشـتڕاست كرده‌وه.