كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن چه‌ند ڕۆكێتێـكی حزبوڵـڵا به‌لایه‌نی كه‌م 10 كه‌سی له
شـارۆچـكه‌یه‌كی بچوكی ئیسرائیلی نزیـك به سـنووری لوبنان كوشـتووه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌كان كوژراوه‌كان سه‌ربازی یه‌ده‌ك بوون. به‌لایه‌نی كه‌م 9 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه هه‌ندێـكیان برینه‌كانیان سه‌خته.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن ڕۆكێـتـه‌كان به‌ر چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك له كفار جلعادی باكوری كریات شـمۆنه كه‌وتوون.
ئه‌م هێرشـه به ترسـناكترین هێرشـی ڕۆكێتی داده‌نرێت بۆ سه‌ر ئیسرائیل له‌وه‌ته‌ی شـه‌ڕی نێوان حزبوڵـڵا و ئیسرائیل ده‌ستـیپـێـكردووه.
پـێشـتر، كاربه‌ده‌سـتانی لوبنانی ڕایانگه‌یاند كه ئیسرائیلیش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێرشی ئاسمانی زیاتری كردۆته سه‌ر لوبنان و 8 هاوڵاتی سڤیلی كوشـتووه.
پـۆلیسی لوبنانی ده‌ڵێت موشه‌كه‌كانی ئیسرائیل خانویه‌كی له گوندی ئه‌نسار له ڕۆژهه‌ڵاتی صه‌یدا وێران كردووه، وه 5 هاوڵاتی سڤیلی كوشـتووه. كاربه‌ده‌سـتان ده‌شـڵێن 3 هاوڵاتی سڤیلی دیكه‌ش به هێرشێـكی ئاسمانی له نزیك گوندی ناقوره له باشور كوژراون.
كاربه‌ده‌سـتانی لوبنانی ده‌شـڵێن هه‌روه‌ها فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل هێرشـیان كردۆته سه‌ر باره‌گاكانی به‌ره‌ی میللی ڕزگاری فه‌له‌سـتین، كه گروپـێـكی چه‌كداری فه‌له‌سـتینی سه‌ر به سوریان، وه ده‌ڵێن ئه‌و هێرشـانه‌ی ئیسرائیل له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان ڕوویانداوه.