Accessibility links

نێـردراوی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی لوبنانیدا كۆده‌بێـته‌وه‌


یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌یڤد ۆڵـچ بۆ وتووێـژكردن له‌سه‌ر چـۆنێـتی كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕی نێوان گه‌ریلاكانی حزبوڵـڵا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی لوبنانی له‌ به‌یروت كۆبۆته‌وه‌.

ڕۆژی شه‌ممه‌، ۆڵـچ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری لوبنانی فوئاد سه‌نیۆره‌ و كاربه‌ده‌سـتانی دیكه‌ی لوبنانی كۆبۆته‌وه‌. ورده‌كاری ئه‌و هه‌وڵه‌ دیبلۆماسـیـیه‌ هێشـتا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی هه‌ینیش كاربه‌ده‌سـتانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوتیان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسـادا له‌سه‌ر بڕیارێـكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕه‌كه‌ له‌ ڕێـكه‌وتنـێـك نزیـك كه‌وتوونه‌ته‌وه‌.

بڕیاره‌كه‌ به‌ هۆی جیاوازیـیه‌كانی نێوان واشـنتۆن و پاریس گیری خواردبوو به‌وه‌ی ئاخۆ ده‌بێت پـێش ئاگربه‌سـته‌كه‌ هێزه‌كانی ئاشـتی پارێز له‌ سـنووری نێوان ئیسرائیل و لوبناندا دابمه‌زرێنن یان نا.

ڕۆژی هه‌ینیش، سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش و فه‌ره‌نسـا ژاك شیراك سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كه‌ وتووێژیان له‌گه‌ڵ كۆفی ئه‌ناندا كردووه‌.

XS
SM
MD
LG