Accessibility links

به‌هۆی هێرشـه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان به‌لایه‌نی كه‌م 35 كه‌س ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌سـتانی لوبنانی ده‌ڵێن هێرشه‌ ئاسـمانیـیه‌كانی ئیسرائیل به‌لایه‌نی كه‌م 35 هاوڵاتی سـڤیلی له‌ وڵاته‌كه‌یان كوشـتووه‌.

له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان، شـایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن ئیسرائیل به‌لایه‌نی كه‌م 3 موشه‌كی گرتۆته‌ شـوێنێـكی نزیـك به‌ سـنووری سوریا، وه‌ به‌لایه‌نی كه‌م 28 كرێـكاری كشـتوكاڵی كوشـتووه‌، ئه‌وانه‌ی سه‌وزه‌ و میوه‌ بۆ ناو ئۆتۆمبیله‌كانی بارهه‌ڵـگر ده‌گوێزنه‌وه‌. كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن زۆربه‌ی قوربانیـیه‌كان كوردی سوریان.

هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌سـتانی لوبنانیش ده‌ڵێن به‌هۆی هێرشـێـكی ئاسـمانی دیكه‌ی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر گوندێـك له‌ باشوری وڵاته‌كه‌یان 7 هاوڵاتی سـڤیل كوژراون و 10 ی دیكه‌ش بریندار بوون.

له‌شـكری ئیسرائیلیش ڕایگه‌یاندووه كه‌‌ 3 سه‌ربازی ڕۆژی هه‌ینی له‌میانه‌ی شه‌ڕێـكی سه‌ختدا له‌ گوندی مه‌ركابه‌ له‌ باشوری لوبنان كوژراون.

پـۆلیسی ئیسرائیلیش ڕایگه‌یاند ڕۆژی هه‌ینی ڕۆكێـته‌كانی حزبوڵـڵا له‌ نزیـك شـارۆچـكه‌ی خه‌ضیره‌ كه‌وتووه‌، 80 كیلۆمه‌تر له‌ باشوری لوبنان، كه‌ ئه‌مه‌ دوورترین شـوێنه‌ ڕۆكێـته‌كانی حزبوڵـڵا بیگاتێ، به‌ڵام كه‌سی پـێوه‌ نه‌بووه‌، وه‌ پـێشـتر و به‌هۆی ڕۆكێته‌كانی حزبوڵـڵاوه‌ 3 ئیسرائیلی كوژرابوون.

XS
SM
MD
LG