كارمه‌ندانی پـزیشـكی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن له ئاكامی هێرشی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشوری كه‌رتی غه‌ززه به لایه‌نی كه‌م 8 فه‌له‌سـتینی كوژراون، كه منداڵـێـك له نێویان دایه.
له باره‌ی په‌لاماره‌كه‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی ئیسرائیله‌وه شـایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن له ئاكامی هێرشی ئاسمانی و تۆپـبارانی ئیسرائیل له نزیـك شـاری ڕه‌فه‌ح به‌لایه‌نی كه‌م 26 فه‌له‌سـتینی بریندار بوون و هه‌روه‌ها 4 میلیشـیای فه‌له‌سـتینی له نێو كوژراوه‌كاندا هه‌ن.
سه‌باره‌ت به هێرشـه‌كه ئیسرائیل ده‌ڵێت له‌و كاته‌ی گروپـێـك چه‌كداری فه‌له‌سـتینی خه‌ریكی هێرشـكردنه سه‌ر سه‌ربازانی ئیسرائیلی كه له ناوچه‌كه‌دا بوون هاوكات فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیلی بۆمبارانی ئه‌و چه‌كداره فه‌له‌سـتینی‌یانه‌ی كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه دانیشـتوانی فه‌له‌سـتینی ناوچه‌كه ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئیسرائیلی به ماشـێـنی زرێـپـۆش و هه‌وه‌ها 50 تانـكه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی نزیـك غه‌ززه‌وه دامه‌زراون.
شـایانی باسه به‌رپـرسـانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن هێرشـه‌كه‌ی ئیسرائیل كه پـتر له مانـگێـكه له دژی چه‌كداران له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستیـپـێـكردووه له پـێـناو ڕێـگه‌گرتنه له هێرشـه موشه‌كیـیه‌كانی فه‌له‌سـتینی له دژی ئیسرائیل و هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌سـتی ئازادكردنی ئه‌و سه‌ربازه ڕفێندراوه ئیسرائیلـیـیه‌یه.
له سه‌ره‌تای ده‌سـتپـێـكردنی هێرشـه‌كه‌ی ئیسرائیله‌وه تا ئێـسـتا نزیكه‌ی 160 فه‌له‌سـتینی كوژراون.