كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی سـێـشـه‌ممه به‌هۆی هێرشـه‌كانی به بۆمب له
سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه كراوه زیاتر له 50 كه‌س كوژراون.
كوشـنده‌ترین ته‌قینه‌وه‌یان بۆمـبێـكی لاڕێ بوو له باكوری شـاری به‌غدا ڕوویدابوو، وه به‌هۆیه‌وه 23 سه‌رباز گیانیان له ده‌ستدا.
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراویش له ده‌ره‌وه‌ی بانـكێـك له شـاری به‌غدا 14 كه‌س كوژران، له نێویاندا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازیش هه‌ن. ڕووداوه‌كه له كاتێـكدا بووه كه ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز ڕیزیان گرتبوو بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان.
له ڕووداوێـكی دیكه‌دا بۆمبێـكی لاڕێ سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی له باشوری به‌غدا كوشـتووه، وه سه‌ربازێـكی دیكه‌ی ئه‌مریكیش له پارێزگای ئه‌نبار كوژراوه.
له باشوری عێراقیش له‌شـكری به‌ریتانی ده‌ڵێت به هۆی هێرشـێـك كه به گولله هاوه‌ن كرابووه سه‌ر بـنكهیهك له شـاری به‌سره سه‌ربازێـكی به‌ریتانی كوژراوه.
له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دیـكهدا، پارێزگاری شـاری نه‌جه‌ف ڕایـگه‌یاند كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار 45 هاوڵاتی خه‌ڵـكی نه‌جه‌فیان ڕفاندووه كاتێـك به ئۆتۆمبیل به ڕێـگایه‌كی ناوچه سـوونیـیهكاندا تـێـپـه‌ڕ ده‌بوون.
شـایانی باسه له ماوه‌ی ئه‌م 10 ڕۆژه‌ی ڕابوردوودا توندوتیژی تیره‌یی وای له 20 هه‌زار عێراقی كردووه ماڵه‌كانیان بهجێـبهێـڵن. له ماوه‌ی شه‌ش مانـگی ڕابوردووشـدا شه‌ڕی تیره‌یی زیاتر له 180 هه‌زار كه‌سی ده‌ربه‌ده‌ر كردووه.