سه‌رچاوه ئاسـایشـیـیه‌كانی لوبنان ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئیسرائیل ده‌سـتیان كردووه به
كرده‌یه‌كی زه‌مینی له نزیـك باره‌گایه‌كی حزبوڵـڵا له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان، وه له نزیـك سنووری لوبنان له‌گه‌ڵ سوریا.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن هه‌لیـكۆپـته‌ره‌كانی ئیسرائیل دره‌نـگ كاتێـكی شه‌وی سـێـشه‌ممه سه‌ربازی به‌ره‌و شـارۆچـكه‌ی به‌علبه‌ك ( له دۆڵی بـیقاع ) ڕه‌وانه كردووه، هه‌روه‌ها هه‌واڵـیش هه‌یه فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل چه‌ندین خـاڵیان بۆردومان كردووه.
له باشـوری لوبنانیش، هێزه‌كانی ئیسرائیل و حزبوڵـڵا له چه‌ندین ناوچه‌دا به یه‌كیان داوه. له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت 3 سه‌ربازی ڕۆژی سـێـشـه‌ممه له شـارۆچكه‌ی لوبنانی عیتا ئه‌لشه‌عه‌ب كوژراون و 25 ی دیـكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌مانه پاش چه‌ند كاتـژمێرێـك ڕوویداوه له په‌سه‌ندكردنی حكومه‌تی ئیسرائیلی بۆ فراوانـكردنی كرده‌وه زه‌میـنیـیه‌كان له لوبناندا.
ئیسرائیل ده‌شڵێت به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌ست به هێرشه ئاسـمانیـیه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان ده‌كاته‌وه و كۆتایی به 48 كاتژمێری ئاگربه‌سته‌كه ده‌هێنێت.
به‌رپـرسـه ئیسرائیلیـیه‌كان ده‌ڵێن له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی ئه‌م سێ هه‌فته‌یه‌دا هێزه‌كانیان چه‌ند سه‌د كه‌سـێـكیان له چه‌كداره‌كانی حزبوڵـڵا كوشـتووه، حزبوڵـڵاش نكۆڵی لـێـده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت ڕۆژی سـێـشـه‌ممه، له میانه‌ی گوتارێـكدا گوتی وڵاته‌كه‌ی ته‌نها به مه‌رجـێـك شه‌ڕه‌كه ڕاده‌گرێت، ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانی هه‌ڵـگیرسـاندنه‌كه‌ی نه‌مێنێت.