حكومه‌تی توركی ژه‌نه‌ڕاڵـێـك كه به توندڕه‌وی ناسـراوه بۆ ڕێـبه‌رایه‌تی له‌شـكره
به‌هێزه‌كه‌ی وڵاته‌كه ده‌سـتنیشـان ده‌كات.
سه‌رۆكی توركی ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سیزه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كرد كه تیایدا فه‌رمان به دانانی ژه‌نه‌ڕاڵ یه‌شـار بویوكانیت ده‌دات له جێـگای ژه‌نه‌ڕاڵ حیلمی ئۆزكۆكی كه به نیازه له مانـگی داهاتوودا واز له كاره‌كه‌ی بهێنێت.
ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆزكۆك له ماوه‌ی ڕێـبه‌رایـیه‌تیـیه‌كه‌ی بۆ له‌شـكر له‌سه‌ر چه‌ند داوایه‌كی یه‌كـێـتی ئه‌وروپا ڕازی بوو كه داوای چاكـسازی و كه‌مـكردنه‌وه‌ی كاریـگه‌ری له‌شـكری توركی له‌سه‌ر وڵاته‌كه.
به‌ڵام پـێـشـبینی ده‌كرێت ژه‌نه‌ڕاڵ بویوكانیت هه‌ڵـوێسـتێـكی توند وه‌رگرێت له دژی چاكـسـازی و شه‌ڕی توركیا له دژی میلیتانه كورده‌كانی به‌دوای ئۆتۆنۆمیدا ده‌گه‌ڕێن.
شـایانی باسه له 20 ی مانگی چواردا وه‌زاره‌تی دادی توركیا داواكاری گشـتی شـاری وان، فه‌ره‌حات سه‌ركایه‌یان له‌سه‌ر كار لابرد به‌هۆی تاوانباركردنی ژه‌نه‌ڕاڵ بویوكانیت به پـێـكهێنانی گروپی ناشه‌رعی بۆ شه‌ڕكردن له دژی سه‌رهه‌ڵداوه كورده‌كان.
شـایانی باسه له سـاڵی 1984 دا به‌هۆی شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی توركی و سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كان به‌لایه‌نی كه‌م 30 هه‌زار كه‌س كوژراون.