گروپـێـكی مافه‌كانی مرۆڤی بنكه له نیویۆرك ده‌ڵێت له‌شـكری ئیسرائیلی به ته‌واوی به‌رپـرسـیاره له‌و هێرشه ئاسـمانیـیه‌ی دوێنێی كه تیایدا نزیكه‌ی 60 هاوڵاتی سـڤیلی لوبنانی بوونه قوربانی، هه‌روه‌ها هێرشه‌كه به تاوانی جه‌نـگ له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی دوێنێی له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان بڵاوكرایه‌وه ڕێـكخراوی ناسراو به چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت هێرشه ئاسـمانیـیه‌كه‌ی دوێنێی فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شـارۆچـكه‌ی قانا له لوبنان ئه‌و ڕاسـتیـیه ده‌رده‌خات كه ئیسرائیل له هێرشـه ئاسـمانیـیه‌كاندا هیچ جیاوازی ناكات و ده‌ست ناپارێزێت، ئه‌و كاره‌ش به تاوانی جه‌نـگ ناوزه‌ند ده‌كرێت.
ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ داوا له كۆفی ئه‌نانی سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات كۆمسـیۆنێـكی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لـێـكۆڵینه‌وه له پـێشـێـلكاریـیه‌كانی یاساكانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌میانه‌ی جه‌نـگ دابمه‌زرێنێت.