وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا رایس ده‌ڵێت باوه‌ڕی وایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئیسرائیل و گه‌رێلاكانی حیزب الله له‌سه‌ر ئاگر به‌ستێك ڕێك ده‌كه‌ون.
خانم رایس ڕۆژی دووشه‌ممه له ئورشه‌لیم ئه‌لقودس گوتی بانگه‌شه‌ی بڕیارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ست و دامه‌زراندنی هێزێكی ئاشتیخوازی نێونه‌ته‌وه‌ی بۆ سه‌قامگیركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی لوبنان.
خانم رایس ڕۆژی دووشه‌ممه پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ واشنتۆنی پایته‌خت بۆ په‌یامنێران ئه‌م تێبینیانه‌یدا و گوتی واپێده‌چێت لایه‌نه‌كان ڕێ بكه‌ون له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی پێویست بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست و چاره‌سه‌رییه‌كی درێژخایه‌ن بۆ ئه‌م شه‌ڕ و پێكدادانه‌ی له ئارادایه.
هاوكاتیش، سه‌رۆك بوش دووپاتی كردۆته‌وه كه‌وا ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای چاره‌سه‌رییه‌كی ئاشتیخوازانه‌ی درێژخایه‌نی به‌رده‌وام ده‌كات سه‌رباری زیادبوونی بانگه‌شه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست. سه‌رۆك بوش له میانه‌ی سه‌ردانێكدا بۆ مایامی ویلایه‌تی فلۆریدا گوتی ئه‌و خوازیاره لایه‌نه‌كان بگه‌ن به ڕێكه‌وتنێك كه بتوانێت هۆكاره بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئه‌م كێشه‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر بكات.