وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئیسرائیل ڕازی بووه هێرشه ئاسـمانیـیه‌كانی بۆ سه‌ر باشوری لوبنان بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر ڕابگرێت، هاوكات ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی لـێـكۆڵینه‌وه له هێرشـه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كـشـه‌ممه‌ی قانا ده‌كات كه تیایدا زیاتر له 50 كه‌س كوژران.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاده‌م ئێرلی كه ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند گوتیشی به‌ڵام ئیسرائیل ئه‌و مافه‌ی بۆ خۆی هێشـتۆته‌وه بۆردومانی ئه‌و شـوێنانه بكات كه پلانی هێرشه‌كانی له دژی ئیسرائیلی لێ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئێرلی گوتیشی كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر هه‌ماهه‌نـگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن تا دانیشـتوانی باشوری لوبنان ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن دره‌نـگ كاتێـكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل بۆ ڕۆژی دووه‌م بۆردومانی خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سه‌ره‌كی سنووری نێوان سوریا و لوبنانیان كرد.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش حزبوڵـڵا نزیكه‌ی 140 ڕۆكێتی گرتۆته شـارۆچـكه‌كانی باكوری ئیسرائیل.