فڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سه‌ره‌كی سنووری نێوان لوبنان و
سوریای بۆردومان كردووه و له ئاكامدا گه‌شـتی ماشـێنی نێوان هه‌ردوو وڵات بڕیوه.
هێرشه ئاسـمانیـیه‌كه‌ی ئیسرائیل له نێو خاكی لوبناندا له خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی مه‌سنه‌ع زیانێـكی كه‌می مرۆیی لێ كه‌وتۆته‌وه. ئه‌م هێرشه یه‌كێـك بوو له زنجیره‌ی هێرشه ئاسـمانیـیه‌كانی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خاكی لوبنان. هاوكات میلیشـیاكانی حزبوڵـڵای سه‌ر به ئێران و سوریا له موشه‌كبارانی باكوری ئیسرائیل به‌رده‌وام بوون.
ڕێبه‌ری گروپی حزبوڵـڵا حه‌سه‌ن نه‌سروڵـڵا گوتی ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بۆردومانـكردنی ناوچه‌كانی لوبنان ڕانه‌گرێت، ئه‌وا حزبوڵـڵا موشه‌كبارانی زیاتری ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل ده‌كات. له میانه‌ی گوته‌كه‌ی دوێـنێیدا له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن نه‌سروڵـڵا ئاماژه‌ی به‌وه دا هێزه‌كانی ئیسرائیلی له میانه‌ی 18 ڕۆژی هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حزبوڵـڵا له لوبناندا شـكستی گه‌وره‌یان هێناوه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له‌و سـاته‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانـگه جه‌نـگ هه‌ڵـگیرسـاوه مه‌زه‌نده ده‌كرێت نزیكه‌ی 600 لوبنانی و هه‌روه‌ها پـتر له 50 ئیسرائیلی كوژرابن. هاوكات پـتر له 600 هه‌زار لوبنانیش ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.