ژاپۆن به بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی له عێراق ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت. هێزی سه‌ربازی ژاپۆنی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوه له عێراقدان بێ ئه‌وه‌ی هیچ قوربانیه‌کیان لێ بکه‌وێته‌وه.
ڕێبه‌رانی ژاپۆنی ڕۆژی شه‌ممه کۆبونه‌وه و به شێوه‌ی ڕه‌سمی به‌خێرهاتنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانیان کرد که به یه‌که‌م هێزی سه‌ربازی داده‌نرێن له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات نێرابن.
سه‌رۆک وه‌زیر جۆنیشیرۆ کۆیزومی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ده‌ها سه‌ربازی هێزی به‌رگری پیاده‌ی ژاپۆنی ئه‌رکه مرۆییه‌که‌یان له عێراقدا ئه‌نجام دا بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێکی په‌یوه‌ند به شه‌ڕه‌که‌یان لێ بکه‌وێته‌وه.
به‌ڕێز کۆیزومی گوتیشی ئه‌و سه‌ربازانه له ڕه‌وشێکی زۆر خراپ‌دا، کارێکی زۆرباشیان ئه‌نجامداوه و هه‌وڵه‌کانیان له لایه‌ن حکومه‌ت و گه‌لی عێراقیه‌وه زۆر به به‌رزی نرخێنراون و ده‌ستخۆشیان لێ کراوه.
ئه‌و سه‌ربازانه یارمه‌تی بونیادنانه‌وه‌ی خوێندنگاکان و ڕێگاوبان و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی پاکژییان له ناوچه‌ی سه‌ماوه داوه که تا ڕاده‌یه‌ک ڕه‌وشی ئاسایش تیایدا ئارامه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی ژاپۆنی به‌شداری هیچ هه‌ڵمه‌تێکی شه‌ڕییان نه‌کرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به خاڵێکی وه‌چه‌رخانی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه ته‌ماشا ده‌کرێت. ڕێبه‌رانی ناو حکومه‌تیش گوتویانه ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌یان ڕێگه بۆ ئه‌نجامدانی کاری زیاتر له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات خۆش ده‌کات و له‌وانه گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق ئه‌گه‌ر هاتوو ڕه‌وشی ئاسایش به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات.
ئه‌م ناردنه‌ی هێزی ژاپۆنیش وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ سنوره‌کانی یاسای ده‌ستوری دژ به به‌شداری کردن له جه‌نگ که له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه ده‌رچووه.
سه‌رۆک وه‌زیر کۆیزومی گوتیشی ئه‌م به‌شداری کردنه‌یان له شه‌ڕی عێراقدا ڕێگه‌یه‌ک بوو بۆ نیشاندانی پشتگیری خۆیان له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و شه‌ڕی دژه تیرۆر. زۆربه‌ی ژاپۆنیه‌کان له دژی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حکومه‌ت بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له دژی شه‌ڕ بوون له عێراق و یاخود به سه‌رپێچی کردن له ده‌ستوری ووڵاته‌که‌یان له قه‌ڵه‌م داوه.
جێی باسه، ژاپۆن هێشتا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ماوه‌و بنکه‌یه‌کی هێزی ئاسمانی له کوێت به‌ڕێوه ده‌بات که له‌وێوه کارمه‌ندان و که‌ره‌سته و که‌لوپه‌له‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هێزی هاوپه‌یمانان ده‌گوێزرێته‌وه.